خەڵك-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەرچەند ناحەزان و تیرۆریستان، هەوڵی ئازاردانی گەلەكەمان بدەن ئێمە بە ئیرادەیەكی بەهێزتر، ڕووبەڕوویان دەبینەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “هەرچەند ناحەزان و تیرۆریستان هەوڵی ئازاردانی گەلەكەمان بدەن و بە كردەوە ترسنۆكەكانیان خەریكی تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بن و بیانەوێ كۆسپ لە سەر ڕێگامان بۆ سەركەوتن و پێشكەوتن دروست بكەن ئێمە بە ئیرادەیەكی بەهێزتر ڕووبەڕوویان دەبینەوە و لە ڕێڕەوی خۆمان بەرەو سەركەوتن ناوەستین”.
ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆكی حكومەت لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو كاتژمێر ٩:٣٠ هێرشێكی موشەكی كرایە سەر شاری هەولێر و چەند كەسێك بوونە قوربانی.