سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 109 ملیۆن و 727 هەزار و 649 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 1ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 109 ملیۆن و 727 هەزار و 649 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 420 هەزار و 338 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 84 ملیۆن و 287 هەزار و 44 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 317 هەزار و 103 كەس و 498 هەزار و 203 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.