سەردێر

تەرمی پیاوێك دۆزرایەوە

خەڵك-
لە شاری سلێمانی تەرمی پیاوێك دۆزرایەوە لە ئێستادا تیمەكانی بەڵگەو تاوان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.

سامان نادر بەڕێوەبەری فریاكەوتنی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی پیاوێك لە سلێمانی لە پشت هۆڵی ئۆسكار دۆزرایەوەو لە ئێستادا تیمەكانی بەڵگەو تاوان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن.

وتیشی،

ئەوكەسە لەدایك بووی ساڵی 1963 یەو ناوی (س.م) ە، كە تەرمەكەی لەنێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا دۆزراەوتەوە بەڵام تاكو ئێستا هۆكاری گیان لەدەستدانەكەی نازانرێت .

 

ئەمە لە كاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تەرمی پیاوێكی دیكە لە شاری سلێمانی بە هەڵواسراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.