سەردێر

وەزیری تەندروستی، لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-ئارام سەردار

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ١٣٨ كەس تووشی كۆڕۆنا بوون ٢ كەسیش گیانیان لەدەستداوە، داوا لە هاووڵاتیان دەكەم خۆیان بپارێزن.

دەشڵێت”هەڵكشانی ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا پەیوەندی بەكردنەوەی قوتابخانە نیە، بەڵكو ڤایرۆسەكە لەناو كۆمەڵگە هەیە، تائێستاش ڕەوشی هەرێم نەگەیشتووەتە ئەوەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بدرێت”.

باسی لەوەشكرد، ڕەوشی تەندروستی لە قوتابخانەكان جێگیرە و حاڵەت هەبووە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەوەی مەترسی دروست بووبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەبڕی یەك ملیۆن دۆلار پێداویستی جۆاروجۆری تەندروستی لەلایەن كوێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.

 

سەبارەت بەتەندروستی بریندارانی شەوی ڕابردوو وتی، تەنها ۳ لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، یەکێکیان لەچاودێری چڕە، بەڵام تەندروستی باشترە، یەکێکیشیان نەشتەرگەری گەورەی بۆ ئەنجامدراوە.