سەردێر

زانایەكی دیاری هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك-

زانایەكی دیاری هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

زانای ناودار و نووسەر و كەسایەتی دیاری ئیسلامی مامۆستا حەسەنی موفەتیش كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەكان، مامۆستا حەسەن ماوەیەكە نەخۆشە و بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو پیاوێكی بە ئەزموون و شارەزا بوو لە بوارەكەی خۆی و چەندین نووسین و بڵاوكراوەی هەیە.

ئاری عەبدوللەتیفی شاعیر لە وەسفی مامۆستا حەسەندا دەڵێت”عاریفێك، ڕێك خوشكەزای میعراج، پیاوێك لە نەسلی ئیمانێكی زێڕین، نەوەی چلەكان و چرابەدەستی كاروانی خواناسیی.
م.مەلا حەسەنی موفەتیش شارەزووری، ئەستێرەی زاهیدێكی نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو، سوختە و موستەعیدێكی زرنگی جاران و مەلا و زانایەكی ئەمڕۆی نەتەوە، پڕ لە جوانیی عیلم و گەوهەری ئیمان.
وتیشی”لەكاتی سەردانیكردنیدا، لە نیو كاتژمێردا، زۆر یاقوتی پێبەخشین، ئەم عالمە پێی وتین (ئەوەی دەیكەن لە دونیا تەنیا لەبەر خوا بیكەن، پەشیمان نابنەوە، ڕێگەی ئیسلام بەرمەدەن، تا دەتوانن خزمەت بە ئاین و نەتەوەكەمان بكەن، لە مردن مەترسن، مردنی ئێمە وەك ڕۆشتنی نێو ماڵ و خانویەكی قوڕە بۆ ناو كۆشكێكی هەزارە).