خەڵك-
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
بەڕێوەبەرایەت كەشناسی هەرێم پێشبینیەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمرۆ و سبەی بلاو كردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 21 پلە دەبێت، لە سلێمانی 23 پلە و دهۆك 20 پلە و و كەركوك 22 پلە دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 16 پلە، دهۆك 16 پلە و كەركوكیش 18 پلە دەبێت.
كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەش كردووە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت هەندێ كات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت لەسەر لوتكەی چیا بەرزەكان بەفر دەبارێت.