سەردێر

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە تووندی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكەم.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین مەترسیی ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانی حكوومەتی عێراقەوە بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140.

دەقی راگەیەندراوەكە:

هێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردوو كە بە مووشەك كرایە سەر هەولێر و بووە هۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی نۆ كەسی دی كە ژمارەیەكیان ئەمەریكین، بە توندی سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین. سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكە دەكەین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین مەترسیی ئەو هێرشە زۆر بە جددی وەربگرن و كار بكەن بۆ ڕێگرتن لە نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هاندانی حكوومەتی عێراقەوە بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق و بەتایبەتی مادەی 140.

داوا لە بەڕێز سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و فەرماندەییی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكەم، بە خێرایی میكانیزمی هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كارا بكەنەوە و هێزەكانی ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ سوپا و دەزگا و هێزە عێراقییەكان بە بەشداریی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە، پێكەوە كار بكەن و هەماهەنگ بن.

نەبوونی هەماهەنگی و هەبوونی هەندێك هێز و گرووپی چەكداری دەرەوەی فەرمان و دەسەڵاتی حكوومەتی فیدراڵ، بوونەتەهۆی ئاڵۆزیی ناوچەكە و وایكردووە هەڕەشەیەكی بەردەوام بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەبێت. بۆیە داوا لە بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەم بەپەلە لیژنەیەكی هاوبەشی لێكۆڵینەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ دەستبەكار بێت و بە زووترین كات هێرشكاران بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی بگەیەنرێن.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

2021/2/16