سەردێر

هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

خەڵك-
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاكادار دەكاتەوە لەوەی كارەكانی بیناسازی لە ڕێگای هەولێر – ئیفراز گۆپاڵ، لە ئەمرۆوە هەردوو سایدی ڕێگاكە بەرووی شۆفێراندا دەكرێتەوە.

بەڕێوەیەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم شوفێران ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی تەواوبونی كارەكانی بیناسازی لە ڕێگای هەولێر – ئیفراز گۆپاڵ، لە ئەمرۆوە هەردوو سایدی ڕێگایەكە بەرووی شۆفێراندا دەكرێتەوە و بەمەش ئەو ساید گۆڕینەی كە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێگاپێدراو بوو، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە قەدەغە دەكرێت و بەدرێژایی ڕێگایەكە كارمەندانی هاتوچۆ بونیان دەبێت و هەر كەسێك سەرپێچی بكات و بەئاراستەی پێچەوانە بڕوات سزا دەدرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە لە رۆژانی رابردوودا بەهۆی نۆژەنكردنەوەو كاركردن لە شەقامی هەولێر – ئیفراز گۆپاڵ، ئاڕاستەی شەقامەكە گۆڕدرا.