سەردێر

ڤیدیۆ..پۆلیس كەسێكی بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كرد

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دوو تاوانی‌ دزیكردنی‌ ئەنجامدابوو.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەفرەزەكانی‌‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌- نوسینگەی‌ ناو بازاڕ، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دوو تاوانی‌ دزیكردنی‌ لەناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئەنجامدابوو.

ئاشكراشیكرد، دوای‌ ئەوەی‌ دوو هاووڵاتی‌ سكاڵایان تۆماركرد كە بڕێك پارەیان لەناو ئوتۆمبێلەكانیان لێدزراوە، بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ ڕاسپارد كە دەستبەجێ تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری‌ بكەن، پاش كۆكردنەوەی‌ زانیاری‌‌ پێویست‌ و ئەنجامدانی‌ لێكۆڵینەوەی‌ وورد، توانرا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانییەوە‌‌ دەستگیربكرێت.
ڕوونیشیكردەوە، لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا تۆمەتبارەكە دانی‌ بەتاوانەكەیدا نا كە دوو جارو لەدوو ئوتۆمبێل نزیكەی‌ بڕی‌ 10 ملیۆن دیناری‌ عێراقی‌ دزیوە، لەئێستادا تۆمەتبار (م، ج، ق) لەدایكبووی‌ 1979، پیشە گواستنەوەی‌ كەلوپەل بەعەرەبانە لەناوبازاڕ) بەبڕیاری‌ دادوەری‌ لێكۆڵینەوەو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

كلیك بكە بۆ بینینی ڤیدیۆكە



هەلبژاردە

گرنگترینەکان