سەردێر

وێنە..ئەو ئۆتۆمبێلەی مووشەكەكانی ئاڕاستەی هەولێر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

دەزگا ئەمنییەكان ئەو ئۆتۆمبێلەیان دۆزییەوە كە مووشەكەكانی ئاڕاستەی هەولێر كردبوو.

دژە تیرۆری كوردستان چەند وێنەیەكی ڕووداوەكەی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا ئەو ئۆتۆمبێلەی ئاشكرا كردووە كە مووشەكەكانی ئاڕاستەی هەولێر كردووە.

دوابەدوای هێرشە مووشەكییەكەی شەوی دوو شەممەی سەر هەولێر، دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانان توانییان ئەو ئۆتۆمبێلە بدۆزنەوە كە مووشەكەكانی ئاڕاستەی هەولێری پایتەخت كردبوو.

دژ تیرۆر ئاشكراشیدەكات، دوای كۆتاییهاتنی لێكۆڵینەوەكان زانیاریی زیاتر دەخەینەڕوو.

شەوی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی كرایەسەر هەولێر و بەهۆیەوە چەندین كەس بوونە قوربانی و لای خۆشییەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەتوندی سەركۆنەی هێرشە موشەكییەكە دەكەم و هێزە ئەمنییەكانیشمان لێكۆڵینەوەیەكی وردیان دەستپێكردووە.