سەردێر

هەولێر، گەنجێك دۆزراوەتەوە توانای قسەكردنی نییە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی‌ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، شەوی‌ ڕابردوو گەنجێك دۆزراوەتەوە كە توانای‌ قسەكردنی‌ نییە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات هەر كەسێك زانیاری‌ لەسەر گەنجەكە هەیە پەیوەندییان پێوەبكات.

بەپێی ئاگادارنامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگەی‌ هەولێرەوە بڵاوكرایەوە” لە شەوی‌ ڕابردووە لە گەڕەكی‌ دارەتو گەنجێك دۆزاروەتەوە توانای‌ قسەكردنی‌ نییە و هیچ زانیارییەكیان لەسەر ئەوە گەنجە نییە”.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێر، داوا لە هاوڵاتیان كرد”هەركەسێك زانیاری‌ لە بارەیەوە گەنجەكەوە هەیە پەیوەندی‌ بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە بكات بە ژمارە تەلەفۆنی‌ 066134″.