سەردێر

مەلا یاسین پرسەنامەیەك بۆ كۆچی رۆژ نووری شاوەیس دەنێرێت

خەڵك-
ئەمڕۆ رۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی بەهۆی نەخۆشی كۆچی داوایی كرد و بەو هۆیەوە مەلا یاسین سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی ، پرسە نامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردوو و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات…

بەرێزان/
-ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان
-مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
– خانەوادە و كەسوكاری جەنابی د. ڕۆژ نوری شاوەیس

بابەت/ پرسەنامە
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز (د. ڕۆژ نوری شاوەیس) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی – یمان پێگەیشت.
جەنابی د. نوری ڕۆژ شاوەیس تێكۆشەر و كەسایەتییەكی بەئەزموون بوو، لە بواری سیاسی ‌و راپەراندنی ئەركی حكومیدا و سەرۆكایەتی كابینەی سێی تكومەتی هەرێم گەواهیدەری ئەو ڕاسییەیە، كە چەند بە ئەمەك و دڵسۆز بووە.
بەداخەوەین بۆ لەدەستدانی ئەم تێكۆشەرەی گەلەكەمان و بە ناوی خۆم و هاوكارانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوەی هاوڕێیانی خەباتی و تەواوی ئەندامانی خانەوادەی كۆچكردوو، دەكەین و لە یەزدانی مەزن داواكارین جێی بەهەشت بێت.

انا لله وانا الیه راجعون

یاسین مەحمود ڕەشید
سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی