خەڵك-
ئەمڕۆ كەسێك لە پێش باڵەخانەی زانكۆی كۆیە لە شاری كۆیە دەستڕێژی گولـلەی لە زانكۆ كردووە.
بەپێی زانیارییەكان كەسێك هێرشی كردووەتەسەر زانكۆی كۆیە و دەستڕێژی گولـلەی كردووە.
بەپێی سەرچاوەیەك هۆكاری هێرشی ئەو كەسە بۆ سەر زانكۆی كۆیە نەزانراوە، لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.
هێرشەكەی سەر زانكۆی كۆیە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ماوەیەكە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان شەڕە چەقۆ و هێرشی چەكداری زیادیانكردووە و رۆژانە لەلایەن پۆلیسەوە ژمارەیەك كەس بۆ تەمەتی هێرشی چەكداری دەستگیردەكرێن.
هەفتەی رابردوو گرووپێك پێشمەرگە لە بازگەی تاسڵوجە لەگەڵ هێزە ئاسایشییەكان بە چەقۆ بەرەنگاری یەكدی بوونەوە، بەهۆیەوە ئاسایشێك كوژرا، 3 ئاسایشی دیكەش بریندار بوون.