سەردێر

رۆژ نووری شاوەیس كۆچی دوایی كرد

خەڵك-
رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

پرۆفایلی ڕۆژ نووری شاوەیس:
ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایكبووە.
كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی موسڵ خوێندووە.
بڕوانامەی دكتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو.
لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆكی لیستی پارتی بووە.
لە كابینەی یەكەمی حكومەتدا جێگری سەرۆكوەزیران بووە.
ساڵی 1999-2003 سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بووە.
سەرۆكوەزیرانی كابینەی سێیەم بووە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ساڵی 2005 جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق بووە.
ساڵی 2010 سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری هەرێمی كوردستان بووە بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق.