سەردێر

بایكۆت بەردەوامە

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ دوو شەممە بەشێك لەفەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێمی كوردستان دەرگایان بەڕووی هاوڵاتییاندا داخست و لەناو فەرمانگەكانیاندا بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

فەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم كۆتاجار 8\12\2020 مووچەیان وەرگرت، لەو كاتەوە كە دوو مانگ زیاتر تێپەڕیوە چاوەڕێن مووچەیەكی دیكە وەربگرن، بەڵام چاوەڕوانی ئۆقرەی لێبڕین، بۆیە ئەفسەران و كارمەندانی بەشێك لەفەرمانگە فیدڕاڵییەكانی هەرێم ماوەی دوو ڕۆژە بایكۆتیان ڕاگەیاندووە.

ماوەی زیاتر لەدوو مانگە فەرمانگە فیدڕاڵییەكان، كە مووچەیان ڕاستەوخۆ لەبەغدادەوە دێت، هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە و لەساڵی ڕابردووشدا پێنج مووچە دابەشنەكراوە.

ئەو فەرمانگانە مووچەكانیان بەهاوبەشی لەلایەن حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقەوە دابیندەكرێت.