سەردێر

تەندروستی هۆشداری شەپۆلێكی قورسی كۆرۆنا دەدات

هەولێر-ئارام سەردار
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی دەڵێن كۆرۆنا نەماوە، نەخێر ھێشتا كۆرۆنا ماوە و ڕەنگە شەپۆلی ئەمجارە قوڕستربێت، لەبەر ئەوە ھاووڵاتییان ھاوكار نەبن رەنگە ڕووبەڕووی دۆخێكی سەخت تر ببینەوە.

بژار مووسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەئێستادا كۆرۆنای گۆڕاو لە عیراق سەریهەڵداوە، ڕێكارەكان توندكراونەتەوە، كە بەهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ لەڕۆژانی هەینی و شەممە و یەك شەممە ڕاگەیەنراوە و ڕۆژانی تریش لەكاتژمێر ٨ی شەو بۆ ٥ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆیە.

دەشڵێت: “داوا خەڵك دەكەین خۆیان بپارێزن، چونكە كۆرۆنا ماوە و ئەو بۆچوونەی هەیە كەوا دەڵێن پێشتر تووشبووبێت تووش نابێتەوە، ئەو بۆچوونە تائێستا نەسەلمێنراوە”.

جەختیشی كردەوە، ئەوانەی دەڵێن كۆرۆنا نەماوە، نەخێر ھێشتا كۆڕۆنا ماوە و ڕەنگە شەپۆلی ئەمجارە قوڕستربێت، لەبەر ئەوە ھاووڵاتییان ھاوكار نەبن ڕەنگە ڕووبەڕووی دۆخێكی سەخت تر ببینەوە.