سەردێر

هەپەگە: سوپای توركیا تێكشكا و گورزی گەورەی بەركەوت

خەڵك-
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سوپای توركیا لە گارە شكستیهێناوە و كشاوەتەوە، دەشڵێت: “ئەوانەی بۆ شەڕ هاتبوون یەكینە هەڵبژێردراوەكانی سوپابوون، بەڵام گورزێكی گەورەیان بەركەوتووە و تێكشكاون”.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەبارەی هێرشی داگیركەری سەر گارە و بەرخۆدانی هێزەكانی گەریلا بە ڕاگەیەنراوێك وردەكاری بۆردومان و پەلامارەكانی دەوڵەتی توركیا و چالاكییەكانی گەریلای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، سوپا ڕووبەڕووی بەرخۆدانی كاریگەری هێزەكانمان بۆتەوە و پلانی داگیركردن لە هەنگاوی یەكەمدا بێ ئەنجام بووە.

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەكەیدا ئەم زانیاریانەی خستوەتەڕوو:

لەبارەی هێرشی داگیركەری سەر گارە و بەرخۆدانی هێزە گەریلاكانمان، زانیاریەكانی ١٣ و ١٤ی مانگ بەمشێوەیەن:

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ٠٦:٣٠، ناوچەی پردی زەردی گۆڕەپانی مەیروكێ بە فڕۆكەی چاودێری بۆردومان كراوە.

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ٠٩:٣٠ تا ١٠:٣٠، فڕۆكە جەنگیەكان ناوچەی سیانێیان لانیكەم ٥ جار بۆردومان كردووە.

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ١٥:٤٠ تا ٢٢:٤٥، گۆڕەپانی بەرگارێ بۆردومانكراوە.

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ١٥:٤٠ لە دەروازەی كامپی ناوچەی سیانێ دەنگی تەقە بیستراوە و دواتر ناوچەكە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە بۆردومان كراوە.

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ١٨:٣٠، گۆڕەپانی ناڤین لەلایەن فڕۆكەكانەوە بۆردومان كراوە.

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ١٨:٣٠ گۆڕەپانی سیانێ ٦ جار لەلایەن هەلیكۆپتەری كۆبراوە بۆردومانكراوە.

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ٢٢:٣٠ سەرەتا ٣ هەلیكۆپتەر و دواتر ٤ هەلیكۆپتەر و دوای ئەوەش ٢ هەلیكۆپتەر، كە ویستیان بچنە هەرێمەكانی گەریلا، لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج و گورزی گەورەیان بەركەوت، لە ئەنجامدا گورز لە هەلیكۆپتەرێكی كۆبرا وەشێنرا و هەلیكۆپتەرەكانی دیكەش لە ناوچەكە دووركەوتنەوە.

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ٢٣:٣٠ و ١٤ی شوبات كاتژمێر تا ٠١:٠٠ دەورەبەری گوندی شكەفتیا ٥ جار بۆردومان كرا.

– ١٤ی شوبات كاتژمێر ٠٠:٤٥ تا كاتژمێر ٠١:٤٥ گردی شەهید بەرخۆدان بە فرۆكەی كەشف ٦ جار بۆردومان كراوە.

– ١٤ی شوبات كاتژمێر ٠١:٠٠ تا ٠٦:٢٠ گردی شەهید باران بە فڕۆكەی شەڕ ٦ جار بۆردومانكراوە.

لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا بە پێی زانیارییەكان، هەرێمی گارە بە فڕۆكەی شەڕ و چاودێری ٤٦ جار بۆردومانكراوە.

هێزەكانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال دوو چالاكیان ئەنجامداوە

– ١٣ی شوبات كاتژمێر ١٥:٣٠ هێزەكانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلالمان لە گۆڕەپانی سیانێ لەدژی داگیركەران بە فڕۆكەی درۆن دوو چالاكیان ئەنجامداوە، لە چالاكیەكاندا گورزی گەورە لە دوژمن دراوە.

هێرشی داگیركەری سوپای داگیركەری تورك لەسەر گارە، ڕووبەڕووی بەرخۆدانی كاریگەری هێزەكانمان بووەتەوە و پلانی داگیركردن لە هەنگاوی یەكەمدا بێئەنجام بووە. گوایە یەكینە هەڵبژاردراوەكانی سوپای داگیركەری توركن، بەڵام گورزی گەورەیان بەركەوتووە و سوپای داگیركەر شكستی هێناوە، سوپای تورك كە شكستیهێنا و تیكچووە و گورزی گەورەی بەركەوتووە، بە شێوەیەك كە خوێنی هاوڵاتیان دەستەكانی سوور كردووە، بێئەنجام لە گارە كشاوەتەوە.

– هەپەگە ڕایگەیاند، هەروەها ١٣ی شوبات كاتژمێر ٢١:١٥ گۆڕەپانی قەرتالی هەرێمی ئاڤاشینیش لەلایەن فڕۆكە جەنگیەكانەوە بۆردومان كراوە.