سەردێر

“هەپەگە ئۆپەراسیۆنی گارەی ئاستەنگ كرد”

خەڵك-
ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا راگرتنی ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ2ی بۆ سەر گارە راگەیاند دوای 4 رۆژ لە شەڕی سەخت.

هەردوولایەنی توركیا و هەپەگە باڵی سەربازی پەكەكە ئاماری جۆراوجۆر لە بارەی زیانە گیانییەكانەوە بڵاودەكەنەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگری توركیا بە فەڕمی كوژران و برینداربوونی 6 سەربازی خۆی راگەیاندووە كە 2یان ئەفسەری پلەباڵان.

بەپێی راگەیەنراوەكانی هەپەگە سوپای توركیا سەركەوتوو نەبووە لە ئۆپەراسیۆنەكەدا، تووشی بەرەنگارییەكی سەختی گەریلاكان بووەتەوە.

بەشێك لە چاودێران راگرتنی كتوپڕی ئۆپەراسیۆنی گارە بە شكست دەزانن بەهۆی بەرەنگای سەختی گەریلاكانەوە، بەتایبەت تا ئێستا وەزارەتی بەرگری توركیا هیچ ئامانج و دەستكەوتێكی ئاشكرانە كردووە لەو ئۆپەراسیۆنەدا.

كانەبی باپیر چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، توركیا چەندین ئۆپەراسیۆنیتر بكات، ئاسان نییە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی كورد لەناو بەرێت.

وتیشی”لەوانەیە كورد و پەكەكە زیانمەند بن، بەڵام لەناوناچن، چونكە هێزێكی پارتیزانین”.

ئاشكراشیكرد، توركیا نیەتی هەیە نایشارێتەوە ئەزموونی هەرێم لەناو بەرێت.

ڕوونیشیكردەوە، ئەنقەرە دەیەوێت بە ڕێككەوتن و پشتگیری ڕوسیا و وڵاتانی ئەوروپایی كار بكاتەسەر هەرێم.