سەردێر

وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات

خەڵك-ئارام سەردار

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە عێراق لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابروودا، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا دوو هێندەی زیادی كردووە، بەهۆی هاتوچۆی زۆریش لەنێوانمان كاریگەری لەسەر دروست كردووین.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوام هەڵسەنگاندن دەكەین و كۆرۆناش لەهەرێم لە كمبوونەوەدایە، بەڵام هێشتا پێویستمان بە خۆپارێزییە، بەتایبەت ئێستا لە عێراق ڕێژەی تووشبوون لە هەڵكشاندایە و هاتووچۆشمان لەگەڵ عێراق بەردەوامە، هاوكات هاوڵاتیانیش پابەندییان بەخۆپارێزی كەمبووەتەوە بۆیە مەترسیمان لەسەرە.

دەشڵێت، ئەگەر لە هەڵسەندنەكانمان دڵنیا نەبووین ئەوكات بڕیار لە داخستنی قوتابخانەكان دەدەین.

وتیشی”كۆتایی مانگی ئادار ڤاكیسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق و پشكی هەرێمیشی تێدایە، لەهەمانكاندا وڵاتی چین ٥ هەزار ڤاكسین بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات، جەختیش دەكاتەوە هێشتا پێویستمان بە خۆ پارێزییە و بەردەوام هەڵسەنگاندن دەكەین، هەركاتێكیش ئەو ڤاكسینانە گەیشتن لە هەشت ناوەند لە هاوڵاتیان دەدرێن.

سەبارەت بە هاتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، ناوبراو ڕوونیكردەوە، ئەوەی لە عیراقدا هەیە بەڵێنیان بە ئێمە داوە لە كۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو بگاتە دەستمان، لەوانەشە دوابكەوێت.

جەختی لەوەش كردەوە، لەلایەن كونسوڵی چین لە هەرێم ئاگادار كراینەوە كە 5 هەزار ڤاكسین بۆ هەرێم دابین دەكات.