سەردێر

تووشبووانی كۆرۆنا 109 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 109 ملیۆن و 106 هەزار و 464 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 109 ملیۆن و 106 هەزار و 464 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 405 هەزار و 463 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 81 ملیۆن و 137 هەزار و 902 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 196 هەزار و 964 كەس و 496 هەزار و 63 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.