سەردێر

سزای مامۆستایەكی زمانی كوردی بۆ 5 ساڵ بەندكردن كەمكرایەوە

خەڵك-

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای 10 ساڵ بەندكردنی زارا محەمەدی، بۆ پێنج ساڵ بەندكردن كەم كردەوە.

ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ڕاپۆرتێكدا دوێنێ شەممە، دادگای پێداچوونەوەی سنە سزای 10 ساڵ بەندكردنی زارا محەمەدی مامۆستای زمانی كوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی كولتووری و كۆمەڵایەتی نۆژینی بۆ پێنج ساڵ بەندكردن كەم كردەوە.

بەپێی زانیارییەكان، زارا محەمەدی لە ساڵی 2019 بەتۆمەتی وتنەوەی زمانی كوردی، ڕێكخستنی سیمیناری كۆمەڵایەتی و كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی كرماشان دەستبەسەركرا، لە مانگی تەممووزـی 2020ـیش هەر بەو تۆمەتانە سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بۆ دەرچوو، كە ناڕەزایی زۆری هاووڵاتییانی لە ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان لێكەوتەوە.