سەردێر

ئەمڕۆ یەكێتی لامەركەزی تاوتوێ دەكات

خەڵك-

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 14-2-2021 كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە سلێمانی لەبارەی پڕۆژەی لامەركەزی ئیداریی-دارایی كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا تاوتوێی دواین هەنگاوەكانی پڕۆژەی لامەركەزی ئیداری و دارایی دەكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی دواین ئەنجامی گفتوگۆكانیش دەكرێت لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و لایەنەكانی دیكە و دواین گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداش لەسەر بودجە و نەوت دەكرێت.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ماوەیەكی زۆرە بانگەشەی پڕۆژەی لامەركەزی دارایی و ئیداری دەكات، لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ لایەنەكاندا گفتوگۆی كردووە، بەڵام تاكو ئێستا دەرئەنجامێكی نەبووە.

هاوكات لە پاڵ پڕۆژەی لامەركەزیدا لەگەڵ گیرخواردنی گفتوگۆكانی هەرێم و بەغدا و بێئەنجامبوونی مامەڵەی ڕاستەوخۆی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەغدا هاتووەتە ئاراوە كە مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێناوە.