سەردێر

عامری: توركیا هێرش دەكاتە سەر شەنگال

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئاشكرایدەكات كە زانیاریی هەواڵگری پشتڕاستكراوەیان پێگەیشتووە، كە سوپای توركیا بەنیازە هێرشبكاتە سەر چیای شەنگال، داواشدەكات توركیا ئەم كارە دوژمنكارانەیەی ڕابگرێت و بە تەواوی لە خاكی عیراق بكشێتەوە.


هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردووە، زانیاری هەواڵگری پشتڕاستكراوەیان سەبارەت بە نیازی توركیا بۆ داگیركردنی چیای شەنگال لەبەردەستە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە ئەنقەرە، ئەم كردارە دوژمنكارانەیە ڕابگرێت كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەر دوو وڵات ناكات، بەڵكو كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان.

هادی عامری داواشی لە حكومەتی عیراق كردووە، هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە هەر دەستدرێژییەك.

خەڵك – بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان