سەردێر

كازمی: هەنگاوی گرنگمان ناوە

حەڵك-

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و خراپی بەڕێوەبردن هەنگاوی گرنگمان ناوە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە كە مستەفا كازمی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی كۆمەڵەی پەیوەندی ئابووریی بۆ پاڵپشتیكردن لە عێراق كۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەكە، مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشھات و ھەنگاوەكانی حكوومەت لە بواری چاكسازیی ئابووریی خستووەتە ڕوو و رایگەیاندووە كە پەڕەی سپی –یان تایبەت بە ئەنجامدانی چاكسازیی لە بواری ئابووریی لە پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی تەواوكردووە و لەئێستادا خراوەتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

كازمیووتی،”هەنگاوی گرنگمان ناوە تایبەت بە چارەسەركردنی كێشە و قەیرانی ئابووریی عێراق بە تایبەتیش لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و خراپی بەڕێوەبردن”.

مستەفا كازمی راشیگەیاندووە كە حكوومەتەكەی بەردەوامە لە ھەوڵەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی، وێرای بوونی فشارێكی زۆر كە بووەنەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئەو دۆسیە كە زیان بە بەرژەوەندیی ئەو كەسانە دەگەیەنێت كە ماوەی ساڵانێكە لە خێروبێری داهاتەكانی دەڵەت بەشێوەیەكی نایاسایی سوودمەندبوون.