سەردێر

13 چەكداری داعش دەستگیر كران

خەڵك-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی كردەوە 13 چەكداری رێكخراوی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر كردووە.

ئەمڕۆ شەممە 13 ی شوباتی 2021 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی نەینەوا لە ژمارەیەك ئۆپراسیۆندا 13چەكداری داعشیان دەستگیركردوە لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای نەینەوا كە بەپێی مادەی چواری تیرۆر و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواكراو بون.

لەبڵاوكراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، ئەو داعشانەی دەستگیركراوان بەناوی جیاجیا لە فیرقەی فورقان پۆلیسی ئیسلامیی و سەربازگاكانی گشتیی سەربە داعش چەكداربون.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو دەستگیركراوانە دانیان بەوەداناوە كە بەشدارییان لە ئەنجامدانی چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە هێزە ئەمنییەكان كردووە و لەئێستاشدا دوای وەگرتنی وتەكانیان رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.