سەردێر

تەندروستی هەرێم دواین ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 53 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 94 كەس چاكبوونەوە و یەك كەسیش گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 3883 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 9 كەس و سلێمانی 3 كەس و لە گەرمیان 4 كەس و دهۆك 37 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 94 كەس چاكبوونەوە و یەك كەسیش لە دهۆك گیانی لەدەستداوە.

No photo description available.