سەردێر

بوومەلەرزەیەك پارێزگای سلێمانی هەژاند

خەڵك-
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر شارۆچكەی چەمچەماڵی لە پارێزگای سلێمانی هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە كاتژمێر 12:08 خوولەك بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە شارۆچكەی چەچەماڵ ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، چەقی بوومەلەرزەكە بە دووری 7 كیلۆمەتر بووە لە چەمچەماڵ و بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر بووە.

May be an image of text