سەردێر

مەسرور بارزانی: كار لەسەر بەدیجیتاڵكردنی حكومەت دەكەین

خەڵك-

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەمانەوێت لە كۆمەڵگەیەكی بەكارهێنەرەوە ببین بە كۆمەڵگەیەكی بەرهەمهێن.

مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دوای بەشداریكردنی لە چالاكی ساڵانەی تیدێكس نیشتمان لە شاری هەولێر لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، كار لەسەر بەدیجیتاڵكردنی حكومەت دەكەین.

وتیشی، “ئابوورییەكمان دەوێت كەمتر پشت بە دامەزراندن ببەستێت”.

ئاشكراشیكرد، دەمانەوێت لە كۆمەڵگەیەكی بەكارهێنەرەوە ببین بە كۆمەڵگەیەكی بەرهەمهێن و كەرتی تایبەت و بازرگانی بچوكیش پەرەپێبدەین.

ئەمڕۆ چالاكی ساڵانەی تیدێكس نیشتمانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، چالاكییەكە گرنگی بە بازرگانی بچوك و پەرەپێدانی كەسی و بەدەستهێنانی دەرفەتی كار تیشكیان دەخرێتەسەر.