سەردێر

وێنە، دوو كرێكار بە شیری كارگەیەك خۆیان شۆرد

خەڵك-

دوو كرێكاری كارگەیەكی شیرەمەنی بە 15 ساڵ زیندانی سزا دەدرێن بەهۆی ئەوەی خۆیان بە شیر شۆردووە.

تۆڕی (سپوتنیك) بڵاویكردەوە، 2 كرێكاری كارگەیەكی شیرەمەنی لە توركیا بانوی گەرماوێكیان بە شیر پڕكردووە و خۆیانیان تێدا شۆردووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كران.

ئاشكراشیكرد، ڕووداوەكە بەشێوەیەك بووە، كە تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، كە تیایدا دوو كرێكار لە كارگەیەكی شیرەمەنی كاریان كردووە و یەكێك لە كرێكارەكان هەستاوە بە پڕكردنی دوو بانووی گەرماو لە شیر و ئاو هاوكارەكەشی وێنەی گرتووە.

تۆمارە ڤیدیۆییەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەڵامی نەرێنی بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێوەیەك دوو كرێكارەكە خۆشیان نەیاندەزانی كارەكەیان ئەوەندە هەڵوێستی خراپی هاووڵاتیان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بەپێی زانیارییەكانیش، ئەو دوو كرێكارە بەهۆی سووكایەتی بە هەستی گشتی بە 15 ساڵ زیندانی سزا دراون.

تۆمەتبارەكان ئاشكرایانك ردووە، ئەم كارەیان تەنها بابەتێكی گاڵتە ئامێز بووە، بەڵام تاكو ئێستا دیار نییە ئەو كارگەیەی ئەم كارەیان تێدا كردووە چ هەڵوێستێكی هەیە.