خەڵك-
ئەندامێكی پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەوانەیە ڕۆژی دوو شەممە یان سێ شەممە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دەنگی لەسەر بدرێت.
میادە نەجار، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا دۆخەكە ئەرێنیە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە.
وتیشی، “بەردەوامبوونی كۆبوونەوەكان لەبارەی بودجەوە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێك، جگە لە پشكی هەرێم و هەندێ خشتە، كۆدەنگی و ڕێككەوتن لەسەر كۆی خاڵەكان دروستبووە”.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كۆتایی سەردانی بەغدا بكەنەوە و كۆتایی بە كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند بهێنن بەتایبەت لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمەوە.