سەردێر

ڤیدیۆ، لە ڕێپێوانێكی ئێراندا، دروشمی مەرگ بۆ ڕۆحانی دەوترێتەوە

خەڵك-

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكراوەتەوە، كەتیایدا ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی ئێرانی دروشمی مەرگ بۆ ڕۆحانی دەڵێنەوە.

تۆڕی (سپوتنیك) بڵاویكردەوە، لە شارێكی ئێران بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە بری مەرگ بۆ ئیسرائیل و ئەمریكا، مەرگ بۆ ڕۆحانی دەڵێنەوە و سووكایەتی بە سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە دەكەن.

ماڵپەڕی (ئیعتیماد ئۆنلاین) لەبەرانبەر ئەو سووكایەتیانەی بە سەرۆك كۆماری ئێران كراوە نووسیوێتی، “ئەو هاووڵاتیانەی سووكایەتیان بە سەرۆك كۆمار كردووە لە لایەن چەند كەناڵێكی بیانییەوە سوودی خراپی لێوەرگیراوە”، ئەمەش لەكاتێكدایە، سەرۆكی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران سووكایەتیكردن بە بەرپرس و سەرۆكانی وڵاتی بە هەموو شێوەیەك قەدەغە كردووە.
لای خۆشییەوە، عەباس ساڵحی، وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە تویتێكدا ڕەخنەی توند لە هەڵوێستی ئەو هاووڵاتیانە دەگرێت و ئاشكرای دەكات، سەرۆك كۆماری ئێران پێویستە ڕێزی پارێزراو بێت.