سەردێر

كۆرۆنا لە هەرێم لە زیادبووندایە

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4901 پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 98 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 3 كەسیش گیانیان لەدەستدا.

دەقی ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٥٢)

١. پشكنین: (٤٩٠١ پشكنینی نوێ)
• (١٨٢٤) هەولێر
• (٦٠٧) سلێمانی
• (٢٣٣٩) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١٣١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٩٨ تووشبووی نوێ)
• (٢٣) هەولێر
• (٣٢) سلێمانی
• (٤٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاكبوون: (٩٩ چاكبوون)
• (٤٠) هەولێر
• (٥٢) سلێمانی
• (٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٦) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٣ مردن)
• (٠) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ١١٠٣٥٣٠ (٣٨٧٣٥٣ هەولێر، ٢٢٩٠٣١ سلێمانی، ٤٧٩٦٧١ دهۆك، ٧٤٧٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٦٨١٧ (٣٦٩٣٩ هەولێر، ٣٠٩٣٠ سلێمانی، ٣٥٨٤٦ دهۆك، ٣١٠٢ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٠٢١٤٠ (٣٥٥٨٨ هەولێر، ٢٨٨٤٥ سلێمانی، ٣٤٧٥٠ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٨٢ (٤٢٤ هەولێر، ٣٨٥ سلێمانی، ٣٧١ دهۆك، ٢ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٩٥ (٩٢٧ هەولێر، ١٧٠٠ سلێمانی، ٧٢٥ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جەخت دەكەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٢ی شوبات ٢٠٢١