سەردێر

شەش هەڵسوڕاوی گۆڕان بۆ سێ پۆستی باڵا هەڵدەبژێردرێن

خەڵك-

ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، سبەی سێ پۆسی بزووتنەوەكە پڕ دەكەینەوە.

ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێنمایی تایبەت بە پڕۆسەی هەڵبژاردنی تەواوكاری خولی دووەمی خانەی ڕاپەڕاندن بە هاوبەشی لەگەڵ ژوری یاسایی دانراوە، لەئێستاشدا دوای كۆتایهاتنی وادەی خۆكاندیدكردن، سبەینێ شەممە لە كاتژمێر ( 11)ی پێش نیوەڕۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنەكەئەنجامدەدرێت و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی دەنگدەدەن بۆ هەڵبژاردنەوەی سێ كەسی دیكە بۆ ئەو پۆستانە.

ئاشكراشیكرد، پێویستە ئاماژە بەوەشبكرێت، بۆ هەر سێ پۆستەكە (سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان و سكرتێری كاروباری باژێڕەكان) ركابەری هەیە، بۆ هەریەكە لەپۆستەكان دوو هەڵسوڕاو خۆیان كاندید كردوە و كاندیدی ئافرەتیش لەناو ڕكابەرییەكەدایە.