سەردێر

خوێندكارێكی پۆلی 12ی ئامادەیی خۆی كوشت

خەڵك-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی تەمەن 19ساڵ لە شاری كۆیە بە پەت خۆی هەڵواسی و گیانیلەدەستدا.
عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە لە لێدوانێكیدا ڕاگەیاند، كاتژمێر 06:30 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ كە قوتابی بووە و لە پۆلی 12ی ئامادەییە لە ماڵەكەی خۆیاندا خۆی بە پەت هەڵواسیوە و گیانیلەدەستداوە.

وتیشی”باوكی خوێندكارەكە بۆ نوێژ هەستاوە، ئەوكات زانیویەتی كوڕەكەی بەناوی ئەحمەد محەممەد، خۆی خنكاندووە و ئێستا تەرمەكەی لە نەخۆشخانەیە”.

 

ئاشكراشیكرد، بەپێی قسەی خێزانەكەی كوڕەكەیان هیچ كێشەیەكی نەبووە، بەڵام نەخۆشی دەروونی هەبووە و پێدەچێت هۆكارەكەی ئەوەبێت.