سەردێر

نرخی زێڕ دابەزی

خەڵك-

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دابەزی.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی یەك ئۆنسە لە بۆرسەی جیهانی گەیشتە 1820 دۆلار و نرخی یەك لیرەش بەرامبەرە بە 558 هەزار دینار، ئەمە لەكاتێكدا لەماوەی هەفتەی ڕابردوو نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە 1850 دۆلار.

نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش بۆ مسقاڵێك زێڕی‌ عەیار‌ 18 بە 320 هەزار دینارە، نرخی‌ مسقاڵێك زێڕی‌ عەیاری‌ 21 بە 374 هەزار دینارەو نرخی‌ یەك لیرە بە 558 هەزار دینار‌.