سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 108 ملیۆن و 315 هەزار و 631 حاڵەت.
بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان،  ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 108 ملیۆن و 315 هەزار و 631 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 2 ملیۆن و 379 هەزار و 264 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

هەر بەپێی ئامارەكان تاكو ئێستا 80 ملیۆن و 364 هەزار و 59 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 2 هەزار و 240 كەس و 486 هەزار و 922 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.