سەردێر

ڤیدیۆ..هەڵوێستی ناشایستەی نانەوایەك، هاووڵاتیان نیگەران دەكات

خەڵك-

دیمەنی ناشایستەی نانەواییەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەك كاریگەری لەسەر هاووڵاتیان دروستكردووە.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو جوڵەی سەرسوڕهێنەری نانەواییەك لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بڵاوەی پێكراوە و لەلایەن هاووڵاتییانیشەوە كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە و داواش دەكەن ئەو نانەواخانەیە دابخرێت و ئەو كەسەش سزا بدرێت.

بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەداخەوەن كە كەسانێكی لەو شێوەیە لەو شوێنانەدا كار دەكەن و پێیانوایە جگە لە داخستنی نانەواخانەكە پێویستە ئەو كەسە بەشێوەیەكی توند سزا بدرێت بۆ ئەوەی چیتر خەڵكێكی دیكە ڕەفتاری لەو شێوەیە دووبارە نەكاتەوە و سەلامەتی هاووڵاتیان بخاتە مەترسییەوە، چونكە ئەگەر چی ئەو كەسە نەخۆشی كۆرۆناشی نەبێت پێویستە بەرپرسان هەڵوێستی توندیان لەبەرانبەدا هەبێت.
بەشێكی دیكە لە هاووڵاتیان لەو باوەڕەدان كە ئەو نانەواچییە نەخۆشی دەروونی هەیە و پێویستی بە چارەسەر هەیە و پێویستیشە نەخۆشییەكەی دەستنیشان بكرێت.
هاوكات بەشێكی دیكە پێیانوایە ئەو كەسە لەگەڵ خاوەنی نانەواخانەكە كێشەی هەیە و بەم هەڵوێستانەی بووەتە هۆی داخستنی نانەواخانەكە.