سەردێر

ئەمریكا گەمارۆی خستەسەر بەرپرسانی وڵاتێك

خەڵك-

گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر میانمار بەردەوامە بەتایبەت بۆ سەر ئەو كەسانەی كە ڕۆڵیان بینیوە لە كودەتاكەی ئەو وڵاتە.
ماڵپەڕی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردوە، لەبەرانبەر ئەو پێشهاتانەی كردوویانە لە میانمار، ئەمریكا گەمارۆی خستووەتەسەر چەندین كەسایەتی و كۆمپانیای ئەو وڵاتە بەتایبەت ڕێبەری سەربازی میانمار و سێ كۆمپانیای زێڕ.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، گەمارۆكان بەتایبەت بۆ سەر ئەو كەسانە دەبێت كە ڕۆڵیكی تەواوەتیان گێراوە لە لەنێوبردنی حكومەتی هەڵبژێردراوی میانمار، گەمارۆكان بۆسەر هاووڵاتیانی میانمار نییە.
لای خۆشییەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، فەرمانێكی سەبارەت بە گەمارۆخستنەسەر میانمار بەتایبەت ڕێبەرانی سەربازی و ئەوانەی كودەتایان ئەنجام داوە واژوكردووە.