خەڵك-
بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ وە لە بەردەم خوێندنگایەكی كچان لە شارۆچكەی كۆیە ، مامۆستایەك گیانی لەدەستدا .
شایەتحاڵێك لە شارۆچكەی كۆیە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 11-2-2021 ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێڵ لە جۆری مارسیدس و نیسان پاتڕۆڵ لەناو سەنتەری شارۆچكەكە ڕوویدا .
ڕاشیگەیاند، بە هۆی ڕووداوەكەوە مامۆستایەكی ژن ، كە ئۆتۆمبێلەكان خۆیان پێدا كێشاوە گیانی لەدەستداوە .