سەردێر

وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەيه ك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، هەواڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان و گومرك بە مەبەست بڵاودەكرێتەوە و فەرمانبەر و بەرپرسانی دەروازە و گومركەكان بە پێی یاسا كاری خۆیان دەكەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا باسی لەوەدەكات، كە ماوەی چەند رۆژێكە لە میدیاكانەوە هەواڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان و گومرك بە مەبەست بڵاودەكرێتەوە.

دەشڵێت،”فەرمانبەر و بەرپرسانی دەروازەو گومرك كاری خۆیان بە پێی یاسا و رێنمایەكان ئەنجام دەدەن و ئەم بابەتە هیچ لێكدانەوەی دیكە هەڵناگرێت”.

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ ڕای گشتی
ماوەی چەند رۆژێكە لە میدیاكانەوە هەواڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان و گومرك بە مەبەست بڵاودەكرێتەوە. بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوە، كە فەرمانبەر و بەرپرسانی دەروازەو گومرك كاری خۆیان بە پێی یاسا و رێنمایەكان ئەنجام دەدەن و ئەم بابەتە هیچ لێكدانەوەی دیكە هەڵناگرێت.
ئەم پرسە دەرئەنجامی‌ پابەندی تەواوی بەرێوبەرانە بە فەرمانی وەزارەتمان و لە داهاتوودا روونكردنەوەو وردەكاری زیاتر دەخەینە روو.