سەردێر

نرخی دۆلار و تمەن دابەزی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە 11-2-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 146 هەزار دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 515 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.