سەردێر

نرخی بەنزین بەرز بوووە

خەڵك-

چەند ڕۆژێكی نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی بەرز بووەتەوە.

بەپێی بەدوداچوونەكانی (خەڵك) نرخی بەنزین لە سلێمانی بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ بە 550 دینار ویەك لیتر بەنزینی موحەسەن 600 دینارە، بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردووش نزیكەی 100 دیناری چووەتەسەر.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نرخی سوتەمەنییە لە بازاڕەكانی جیهان.

وتیشی”پێشتر لەلایەن ئێرانەوە بڕێكی زۆر سوتەمەنی دەهاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام لە ئێستادا بڕەكەی كەمبووەتەوە و حكومەتی ئێران تاڕادەیەك دەستكراوە بووە بۆ ناردنی سوتەمەنی بۆ وڵاتانی دیكە”.

گرانبوونی نرخی بەنزین بەو بیانووانە لەكاتێكدایە، لەكاتی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهان لەلایەك و دابەزینی بەهای دۆلار لە ڕابردوودا، نرخی بەنزین لە هەرێم گۆڕانكاری بەخۆیەوە نابینێت.