سەردێر

بوومەلەرزە و تسۆنامی روویان دا

بوومەلەرزە و تسۆنامی لە نیوزلەندا و ئەندەنوسیا و فلیپین روویان دا

خەڵك-

لە نیوزلەندا شەپۆلی بچووكی تسۆنامی بەرز بوونەوە لە دوورگەكانی باشوری زەریای ئارام دوای بوومەلەرزەیەك لە ژێر دەریادا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە.

نێوەندی هۆشداری تسۆنامی لە زەریای ئارام دەڵێت: شەپۆلەكانی ئاو بە بەرزی 10 سەنتیمەتر بەرز بوونەوە لە فانواتو و شەپۆلی بچووكی دیكەی تسۆنامی لە كالیدۆنیای نوێ بەدی كراون.

فاسیتی سوكۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی نیشتمانی بۆ كارەساتەكان، لە فیجی رایگەیاند فیجی ئارامە.

ئەم شەپۆلی تسۆنامیانە لە ئەنجامی بوومەلەرزە لە دورگەی لولیاتی دروستووە كە بەشێكە لە كالیدونیای نوێ.

ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریكا رایگەیاند بوومەلەرزەكە هێزەكەی 7.7 بووە بە پێی پێوەری رێختەر لە قوڵایی 10 كیلۆمیتر .

دورگەی لویالتی لە دووری 1800 كیلۆمیتری باكوری نیوزلەندا و 1600 كیلۆمیتری خۆرهەڵاتی باكوری بریسبانی ئوستورالیا هەڵكەوتووە.

ناوچەكە دەكەوێتە سەر زنجیرەی ئاگرینی زەریای ئارام كە بە هێڵی بوومەلەرزە دادەنرێت.

ئەمە دوای 24 كاتژمێر دێت لە راگەیاندنی هۆشداری روودانی تسۆنامی دوای 3 بوومەلەرزە لە نزیك فلیپین و ئەندەنوسیا و نیوزلەندا لە ئێوارەی چوار شەممە.

بوومەلەرزەی بەهێز لە نیوزلەندای دا كە هێزەكەی 7.7 پلەی رێختەر بووە، دواتر دوو بوومەلەرزەی دیكە روویاندا یەكێكیان باشوری خۆرئاوای سومترەی لە ئەندەنوسیای گرتەوە، ئەوەی دیكە نزیك فلیپین.

 

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان