سەردێر

بەوێنە؛ لە هەولێر ئاگر لە هۆتێلێك كەوتەوە

هەولێر -ئارام سەردار
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگای كەسنەزان لەهەولێر‌ ئاگر لە بەشێكی هۆتێلێك كەوتەوە، لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆنتڕۆڵكرا.

درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٠/٢/٢٠٢١ ئاگر لەكۆتا نهۆمی ھۆتێل (فەرەنسا پلازا) سەر ڕێگای كەسنەزان كەوتەوە و دوای ماوەیەكی كەم تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن.

سەركەوت كاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، لەڕووداوەكە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی هەبووە، تائێستاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.No description available.