سەردێر

نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە

خەڵك-

جۆری نوێی كۆرۆنا لە گەشەكردندایە و زۆرترین وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە بەردەوامی ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە چاوەڕوانی دەركەوتنی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەین، چونكە بەردەوام لە گۆڕانكاریدان.

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردەوە، لە ئەفریقای باشوور و بەرازیل و ژاپۆن كۆرۆنا نوێیەكە تۆمار كراوە و بەو پێیەش لە ئێستادا لە 86 وڵات بڵاوبووەتەوە.

ئاشكراشیكرد، ڤایرۆسەكە بۆ یەكەمجار لە بەریتانیا سەری هەڵدا و ڕۆژلەدوای ڕۆژ لە بڵاوبوونەوەدایە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا 107 ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە و تاكو ئێستاش وڵاتانی جیهان ناتوانن دۆخی وڵاتەكانیان وەك پێش مانگی 12ی ساڵی 2019 بگێڕنەوە.