سەردێر

راگەیەنراوی هەپەگە لەسەر ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا

خەڵك-

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵى سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە سنوری ئامێدی بۆ سەر چیای گارە، راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

هەپەگە لە راگەیەنراوەكەیدا رونیكردەوە: لە كاتژمێر ٣:٠٠وە سوپای توركیا لە هەرێمی گارە دەستی بە هێرشێكی بەرفراوان كردووە، هەتا كاتژمێر ٦:٠٠ لە دەوروبەری گوندی گوزێ، مەیرۆك، سیان، چەمشریتك، یەكمال، كانی ساركێ، دەشتی كافیە و دەشتی نەهلێ لە هەرێمی گارە بە فڕۆكەی شەڕ و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بە دەیان جار بۆردومان كراون.

راشیگەیاند، كاتژمێر ٤:٣٠ خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوروبەری گوندی چەمرۆبۆتكی لەلایەن بۆردوومان كراوە و هاوكات گوندی یەكمۆلێ بۆردوومان كراوە.

ئاشكراشیكرد، سوپای توركیا هێزەكانی خۆی لە باكووری كوردستانەوە نەهێناوە، بەڵكو لە هەرێمی كوردستانەوە هێزیان بۆ هێرش كردنە سەر گارە هێناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو و ڕۆژی دووی مانگی شوبات فڕۆكەكانی توركیا هەرێمی ئاڤاشین و بناری چیای مامەنتی ئەو هەرێمەیا بۆردوومان كردووە و زیانی زۆر گەیشتووەتە ڕەز و باخی هاوڵاتیان، هەر هەمان ڕۆژ چیای جیلۆی بچووك و چیای كاركەری هەرێمی زاپیش بۆردوومان كراون.