سەردێر

لە بازگەی تاسڵوجە شەڕ رووی دا

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ چوار شەممە لەئەنجامی دروستبوونی شەڕەچەقۆ لەنێوان ژمارەیەك كەس و هێزە ئەمنییەكانی بازگەی تاسڵوجە كارمەندێكی ئاسایش كوژرا.

كەمێك پێش ئێستا ژمارەیەك كەس دەیانویست بەبازگەی تاسڵوجەدا تێپەڕن، بەڵام گرژی لەنێوان هێزەئەمنییەكانی بازگەكە و ئەو كەسانەدا دروستبوو.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، لەشەڕەكەدا چەقۆ بەكارهاتووە و چوار كەس لەهێزە ئەمنییەكان بەچەقۆ برینداربوون، كە یەكێكیان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ئێستا گیانی لەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاگاداركرانەوە كە لەئەنجامی ئەو شەڕەدا چوار كەس لەهێزە ئەمنییەكانی بازگەكە برینداربوون، بەڵام بەداخەوە ئێستا یەكێكیان گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بریندارەكانی دیكە لەژێر چاودێری پزیشكیدان و چارەسەری پێویست وەردەگرن.

 

هاوكات هێزێكی ئەمنی زۆر لە ئاسایش و پۆلیس لە پێش نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی بڵاوەیان پێكراوە.

لە نەخۆشخانەی شار بریندارانی شەڕەكەی تاسڵوجە چارەسەر دەكرێن و نەشتەرگەرییان بۆ دەكرێت، كە سەرجەمیان ئەندامی هێزەكانی ئاسایشن.