خەڵك-
بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای توركیا بە فڕۆكە و هەلیكۆپتەری جەنگی هێرشێكی فراوانی بۆ سەر چیای گارە لە سنووری پارێزگای دهۆك دەستپێكردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانەكە تا ئێستا بەردەوامە و هیچ زانیارییەك لەسەر زیانە گیانی و ماڵیەكان ئاشكرا نەكراوە.
هەرچەندە بۆردومانەكانی توركیا زیانی گیانی و ماڵی بەردەوامی هەبووە و هۆكارێكیش بووە بۆ چۆڵكردنی گوندە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەڵام تاكو ئێستا حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستێكی كردەییان بۆ بنبڕكردنی ئەو هێرشانە ئەنجام نەداوە.