سەردێر

“گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ خراپ نییە”

خەڵك-

بەرپرسی سیاسی هێزی پارێزگاری حزبی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ شتێكی خراپ نییە.

دوای بوونی جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا، دەنگۆی گەڕانەوەی ئەمریكا و ئێران بۆسەر مێزی گفتوگۆ تایبەت بە پرسی ڕێكەوتنامەی ئەتۆمی لە ئارادایە، بەڵام تاكو ئێستا هیچ زەمینەسازییەك بۆ كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە دروست نەكراوە.

حەسەن كاكیلی بەرپرسی سیاسی هێزی پارێزگاری حزبی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ لەوانەیە شتێكی خراپ نەبێت.

وتیشی”هەندێك پێیانوایە لە قازانجی ئێران تەواو دەبێت، بەڵام ئێمە پێمانوایە ئەگەر ئەمریكا بگەڕێتەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ و ڕێكەوتنی ئەتۆمی، ئێران ناچارە هەندێك چاكسازی لەنێو خۆیدا بكات، ئەو كەشوهەوای توندوتیژییەی لێقبوڵ ناكەن و مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیش ئەوەی لێقبوڵ ناكات”.

ئاشكراشیكرد، پێویستە دۆخەێكی ئازاد بۆ بابەتی سیاسی و فەرهەنگی لەنێو ئێران بوونی هەبێت.