سەردێر

خۆپیشاندان لە باشوری عێراق بەردەوامە

خەڵك-

خۆپیشاندانەكانی عێراق بەهۆی خراپی گوزەران و ژیانی هاووڵاتیانی بەردەوامە.

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە خۆپیشاندانەكانی شاری كوت، ناوەندی پارێزگای واست، خۆپیشاندەرێك كوژرا و 150 خۆپیشاندەری دیكەش برینداربوون، كە زۆربەیان ئەندامی هێزە ئەمنییەكانن.

ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان دەستییان بە لێكۆڵینەوە لە توندوتیژی خۆپیشاندانەكانی ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو كردووە و چەند كەسێكیش دەستگیركراون.

خۆپیشاندەرانی واست داوا دەكەن، محەمەد جەمیل مەیاحی پارێزگاری شارەكە واز لە پۆستی پارێزگار بهێنێت و ماوەی 10 ڕۆژیان بۆ دیاریكردبوو، دوای تێپەڕبوونی ئەو وادەیەش لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە.